سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە سەر بەیەکێتی نیشتمانی کوردستانە دەڵێت " پێمان خۆشه و باشه یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگرێته‌وه به‌ڵام به‌ڕێكه‌وتن".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (له‌پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ده‌ڵێت" ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ی كه پێویستبوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی تێدا ڕاده‌ستی یه‌كێتی بكردایه‌وه، یەکێتی "ئیلتیزامی" کرد بەو بەروارەوە له‌كاتی خۆید دوو ساڵه‌كه‌ی دا به گۆڕان، به‌ڵام بابه‌تی پۆستی پارێزگاریش نه‌بێت هه‌رده‌بێت پێداچونه‌وه به‌و ڕێكه‌وتنه بكرێت چونكه ماوه‌یه‌كی به‌سه‌رچووه یه‌كێتی له‌كاتی خۆیدا پابه‌ند بوو به ماوه‌كه‌ی خۆی".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێگای سلێمانی دەشڵێت " به‌هۆی سه‌رقاڵی یه‌كێتی له‌پێشتر به هه‌ڵبژاردنه‌كان وه ئێستاش به كه‌ركوك و به‌غداد و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌نگه به‌گه‌رموگوڕی باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌كردبێت له‌ناوخۆیدا، ده‌شڵێت" یه‌كێتی-مان له پێداچونه‌وه به‌و ڕێكه‌وتنه ئاگاداركردۆته‌وه "هه‌رچه‌ند بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێمه-ش خۆیان ئاگادار-ن، نه‌ك هه‌ر من وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڵكو هه‌موو یه‌كێتیه‌كان "به خۆشمه‌وه" كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه من پۆسته‌كه‌م له‌ده‌ست ده‌ده‌م به‌ڵام پێمان خۆشه و باشه یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ربگرێته‌وه به‌ڵام به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ك چۆن پێشتر ڕێكه‌وتن كرا بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و پۆسته و هه‌موو پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی."
ناوبراو دەشڵێت " بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی لە 12/11/ 2014 کرا لەنێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو ساڵی یەکەمی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، دوو ساڵی دواتریش بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی "ئیلتیزامی" کرد بەو بەروارەوە وە دوو ساڵی دووەمی کە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بووە تا مانگی 4ی 2018 بووە واتە خەریکە نزیک ببینەوە لەوەی کەساڵێک بەسەر ئەو کاتەدا تێپەڕیووە بۆ ڕێککەوتن ، چونکە ڕێکەوتنەکە تەنها بۆ پۆستی پارێزگار نەبووە بەڵکو بۆ کۆی دابەشکاریەکە بووە لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، بەڵام نایشارمەوە من وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا وە وەک کادیرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تا ئێستا هیچ نوسراوێکی فەرمیم بۆ نەهاتووە بەڵام خۆی دیارە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەهەموو ڕێکەوتنەکانیدا هەم ئەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆی لایەنەکان هەیەتی پێداچونەوەی پێدابکات کەهەیبووە لەڕابردوودا."
ئازاد محەمەد وتیشی" بابه‌تی پۆستی پارێزگاریش نه‌بێت هه‌ر ده‌بێت پێداچونه‌وه به‌و ڕێكه‌وتنه بكرێت چونكه ماوه‌یه‌كی به‌سه‌رچووه یه‌كێتی له‌كاتی خۆیدا پابه‌ند بوو به ماوه‌كه‌ی خۆی، یه‌كێتی و گۆڕان ده‌بێت پێكه‌وه پێداچونه‌وه بكه‌ن به‌و ڕێكه‌وتنه ئه‌گه‌رچی گۆڕان تاك لایه‌نه لای خۆیه‌وه ڕێكه‌وتننامه‌ی ده‌باشانی هه‌ڵپه‌ساردووه."