لە هەولێر نرخ و خشتەی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان راگەیەندراو بۆ مانگی شوبات نرخی یەک کاتژمێر بە ٤٠ دینار دیاری‌کرا.
لە راگەیاندراوێکدا قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر و نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی دیاریكرد و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک " نرخی یه‌ك كاتژمێر كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی شوبات ٤٠ دیناره".
خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیش بۆ هاوڵاتیان له‌مانگی ئازاری ٢٠١٩دا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
یەکەم: ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له فیده‌ری كاره‌بای نیشتمانی كێشه‌ی بارزۆریان هه‌یه له‌كاتژمێر ٥ی ئێواره تاوه‌كو ١ ی شه‌و كاره‌بای موه‌لیده به هاوڵاتیان ده‌درێت.
دووهەم :ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی له فیده‌ری كاره‌بای نیشتمانی كێشه‌ی بارزۆرییان نییه به‌یانیان له‌كاتژمێر ٦:٣٠ خولەکی به‌یانی تاوه‌كو ٨:٣٠ خولەکی به‌یانی كاره‌بای موه‌لیده ده‌بێت و له‌هه‌مان رۆژ له كاتژمێر ١ی دوای نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو ١ی شه‌و هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی پچرا، ده‌بێ خاوه‌ن موه‌لیده كاره‌با به‌هاوڵاتیان بدات.