وێنە.. خانمە میدیاکارێک بەهۆی تێوەگلانی لە فلمی سێکسیەوە دەستگیرکرا

لەسەر بەشداریکردنی لە فلمی سێکسیدا، هێزە ئەمنییەکانی قاهیرە پێش ئەوەی "رەنا هویدی" هەڵبێت بۆ دەرەوەی وڵات دەستگیریان کرد. 

ماڵپەڕی " ئیرم نیوز " بڵاویکردۆتەوە خانمە بێژەری پێشووی کەناڵی " MBC " بەتۆمەتی بەشداریکردن لە  فلمە سێکسیەکانی دەرهێنەرو پەرلەمانتار خالد یوسف دەستگیرکراوە.

ئەو میدیایە باس لەوە دەکات کە ئەو خانمە میدیاکارە بڕێک پارەشی پێگیراوە.

 لەسەر فلمە سێکسیەکانی خالد یوسف هەریەک لە منا فاروق و شیما حاج و سەماکار کامیلیا، خانمە سەرمایەگوزار منا غەزبانی لەسەر دەستگیرکراون، هەرچی خالید یوسفە هەڵهاتووە بۆ پاریس.



PM:12:02:01/03/2019