لە کۆریای باکور هەوڵی کودەتا دەدرێت

کەسێکی نزیکی سەرۆکی کۆریای باکوور هەوڵی رووخاندنی رژێمی وڵاتەکەی دەدات و دەڵێت حکومەتێکی کاتیان ڕاگەیاندووە.

 ئەمڕۆ هەینی 1ی ئازاری 2019، گرووپی (شیولیما بۆ بەرگریی مەدەنی)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە حکوومەتێکی کاتییان بەناوی (جۆسیۆنی ئازاد) بۆ وڵاتەکەیان دروست کردووە.
 
گرووپی شیولیما، کە خۆی وەک لایەنگری کیم هان سولی کوڕی کیم جۆنگ نامی برای کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور دەناسێنێت، ئاماژەی بەوە کردووە، کە رژێمی کیم جۆنگ ئون "رژێمێکی شەڕخوازە و مایەی مەترسییە بۆسەر مرۆڤایەتی".

جۆسیۆن ناوی ئەو خێزانەیە، کە لە ساڵ 1392 تا 1910 حوکمڕانیی کۆریایان دەکرد.



PM:03:42:01/03/2019