لەیدی گاگا پەیوەندیە خۆشەویستیەکەی لەگەڵ برادلی کۆپەر ئاشکرا دەکات و رەتیدەکاتە هیچ پەیوەندیەکی هەبێت.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە لە ماوەی ڕابردوودا لەیدی گاگا و برادلی کوپەر بەیەکەوە گۆرانیی شاڵۆیان پێشکەشکرد لە ئاهەنگی ئۆسکاری ساڵی ٢٠١٩.
ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات شێوازی لێکنزیکبوونەوەیان لەیەک و گۆرانیی وتنیان وەکو دوو خۆشەویست و لەوەی خەریکبووە ماچی یەکتر بکەن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند و زۆربەی خەڵک ڕەخنەیان لە لەیدی گاگا گرتووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە برادلی کوپەر هاوسەری خۆی هەیە.
لەیدی گاگاش لە وەڵامی ئەم ڕەخنانەدا وتی، "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەوالێتی تۆڕی ئینتەرنێتە، ئێمە گۆرانییەکمان پێشکەشکرد دەربارەی خۆشەویستیی و بۆ ئەوە پێویستیکرد وەکو خۆشەویست ڕۆڵ ببینین."
وتیشیی، "بەڵام سۆشیال میدیا هەرگیز بە شێوەیەکی ئەرێنیی تەماشای هیچ کارێکی کەسە بەناوبانگەکان ناکەن و، بۆ ئەوەش ئەم جۆرە قسانەیان بۆ من و برادلی دروستکردووە، بەڵام هەست دەکەم شتێکی کاتییە و ماوەیەکی تر لەبیریان دەچێتەوە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ پەیوەندییەکی سۆزداری نییە لە نێوان خۆی و برادلی کوپەردا.