وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان داوا دەکات لێکٶڵینەوە بکرێت لە بڕوا نامەی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە.
محەمەد گۆمەشینی وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە ئاراستەی داواکاری گشتی و دەستەی نەزاهەو وەزیری خوێندنی باڵای کردووە، نووسیوویەتی " به‌دوا داچون بۆ كه‌یسی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌له‌بجه بکەن، دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه بروانامه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ساخته‌یه له‌به‌غدای پایته‌خه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاریكی نه‌وه‌ی نوئ به‌دوا داچونی بۆ كراوه".
هەروەها وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ نووسیوویەتی " سه‌رۆكی زانكۆكه‌ش ده‌یه‌وێ به‌به‌رتیل و وه‌گرتنی په‌یامنێره‌كه‌ی كه‌ناڵی (NRT) له خویندنی ماسته‌ر وای لئ بكات قسه نه‌كات له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه. بۆیه لێره‌وه پیویسته هه‌ریه‌ك له‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و داواكاری گشتی و وه‌زیری خویندنی بالا به‌دوا داچون بكه‌ن بۆ راستی ههوالهكهو بروانامه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ".
محەمەد گۆمەشینی دەڵێت " له ئه‌گه‌ر وابوو هه‌واله‌كه، هه‌رچی زووە ناوبراو سزا بدرئ بهپئ ی یاسای سزادانی عیراقی مادده‌ی ساخته كردنی به‌لگه‌نامه‌و كتابه رەسمیهكان و ئه‌وه‌شی بۆی په‌سند كردوه‌و چاوپۆشی لئ كردوه، ڕیزو تقدیریش بدرێته ئه‌و كه‌نال و پهیامنێرهش، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه بگیریته به‌ر هه‌واڵه‌كه‌ی بلاو كردۆته‌وه".
ناوبراو پێیوایە "ئه‌وه ته‌نها كارێكی ئاسایی و ساده‌ی ئێوه‌یه داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه، تكایه بیكه‌ن و گوێ به‌هیچ قسه‌و موراعاتی سیاسی و وه‌زعی هه‌ریم مه‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه هه‌ردوولاتان رووبه‌رووی پرسیار ده‌بنه‌وه‌و، خه‌لكیش بئ ئومێدترو بئ هیواتر ده‌بێت و، دلنیابن خه‌لك و رۆشنبیر‌و دلسۆزان لهگهلتانن !".