وادەی ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران راگەیەندرا

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت ناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان رێکارەکانی تەوەو بووەو تەنیا رەوانەکردنی ماوە.

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی" ھەموو رێکارە یاساییەکان بۆ ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران تەواوبووە".

راشیگەیاندووە،  لە هەماهەنگیدان لەگەڵ فواد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دارایی عێراق و ناردنی پارەی گەنمی جووتیاران تەنیا رەوانەکردنی ماوە ".

ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە دڵنیاییەوە لە دوو بۆ سێ مانگی دیکە پارەکە دەنێردرێت، چونکە حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە و پارەکە خەرج دەکرێت".


AM:09:24:02/03/2019