دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە 2ی ئازاری2019، هەریەک لە كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی کۆبوونەوە.
میدیا فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یەکێتی بەڕێوەچوو، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوسه‌نگ بێ و سه‌نگ و قورسایی لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاوبگیرێ.
ئەوەشهاتووە، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بووە تاوتوێکردنی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیایدا یه‌كێتی جه‌ختی لەوەکردووەتەوە، کە هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ به‌شدارییه‌كی كارا‌و هاوسه‌نگ و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار، هاوكات ته‌ئكیدیان له به‌رنامه‌و ستراتیژی بڕیارلێدراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ گفتوگۆكان كرده‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاندووە، هێزێکی ئۆپۆزسیۆنەو بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات، یەکیتیش تا ءیستا بایکۆتی کۆبونەوەکانی پەرلامانی کردووە.