گۆڕانکاری بەسەر کۆبونەوەکەی بارزانی و کۆسرەت رەسوڵدا دێت

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئازار هەریەک لە مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ لە پیرمام پێش کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردولا ساز بکرێت، بەڵام ئەو کۆبونەوەیە بۆ سبەیةی دواخرا.

 سەرجاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە هەولێرەوە بە "سپی" راگەیاند، بەهۆی سەرقاڵی هەریەک لە مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵەوە نەتوانرا کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئەو دوو بەرپرسە ساز بکرێت، بەڵام بڕارە سبەینێ ئەنجامبدرێت.

سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد، کە سبەینێ یەکشەممە ٣ی ئازار، پێش سازدانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیی هەردولا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی کۆببنەوە. کۆبونەوەکە بەمەبەستی لابردنی ئەو لەمپەرانەیە کەلەبەردەم رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دا هایە.

سبەی دوای ئەو کۆبونەوەیە مەکتەبی سیاسی هەردولا گرنگ و یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن.

رۆژی ١٨ی شوبات یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان بەبێ یەکیتی ساز کراو سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران، رۆژی ١ی ئازاریش خولی نوێی پەرلەمان کرایەوە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا دوای پێکهێنانی لیژنەی یاسایی لیژنەکانی تریش پێکبهێندرێت، هەموو ئەم هەنگاوانەش بە بێ بەشداری یەکێتی بەڕێوەدەجێت.




PM:04:35:02/03/2019