نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران پێش نەورۆز

بەرپرسێکی بانکی ناوەندی عێراق ئەوە ئاشکرا دەکات ھەوڵ ھەیە پێش نەورۆز پارەکەی بەغدا بگات بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی پێ دابەش بکرێت.

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی عێراق لە ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئومێد زۆرە پێش نەورۆز پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە بنێردرێت، بەڵام ئەگەر پشووش بێت دەدرێتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی مووچەی پێ دابەش بکرێت.

وتیشی، ھەرکاتێک لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ ئێمە رەوانە بکرێت، ئەوا دەیگوازینەوە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی ھەرێم، بەڵام دیار نییە کە بڕەکەی چەندە

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەگەر پارەکەی بەغدا زوو بگاتە هەرێم ئەوا پێش نەورۆز مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.



PM:09:11:03/03/2019