دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دوادەکەوێت

دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وادەكەی دوادەخرێت و دەكەوێتە كۆتایی ئەم هەفتەیە.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی بە "سپی" راگەیاند، سبەینێ دووشەممە ٤ی ئازار  موچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش ناكرێت.

بەوتەی سەرچاوەکە، دابەشکردنی یەکەم موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کە وەزارەتی پێشمەرگەیە دەكەوێتە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەموو ٥ی مانگێک دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام بەهۆی ئەوەی ٥ی ئەم مانگە پشووی فەرمییە دەکەوێتە رۆژی ٦ و ٧ی مانگی ئازار.


PM:10:11:03/03/2019