یەکێتی ١٠ ساڵە فەرمانگەکانی سلێمانی لە ئینتەرنێت بێبەش کردووە

ماوەی ١٠ ساڵە فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی هێلی ئینتەرنێتیان بۆ دابینەکراوە، لە کاتێکدا فەرمانگەکانی سنوری هەولێر و دهۆک دەمێکە بۆیان دابینکراوە.

رۆژنامەی " زەمەن " لەراپۆرتێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆکاری ئەمنی یەکێتی رازی نەبووە کۆمپانیایەکی هەولێر هێڵی ئینتەرنێت بۆ فەرمانگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین دابنێت.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم بەو رۆژنامەیەی راگەیاندووە" ماوەی ١٠ ساڵە هێلی ئینتەرنێت لە فەرمانگەکانی هەولێر و دهۆک هەیە، بەڵام لە سنوری سلێمانی تازە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو چەند فەرمانگەیەکیش هێلەکەی بۆ بەستراوە".

لە ساڵی ٢٠٠٩ ەوە حکومەتی هەرێم پرۆژەی دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێتی فەرمانگەکانی هەولێر و دهۆک خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە. 



PM:04:46:05/03/2019