ئێران ‌ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم دەکاتە ئه‌لیكترۆنی

سەركونسوڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان  ریاگیەاند،ڤیزای كاغەز لە هەرێم لادەبرێت و ڤیزای ئەلكترۆنی جێگەی دەگرێتەوە.

ئاژانسی میهری ئێرانی لەزاری مورتەزا عەبادی، سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر  بڵاوکردەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا چاپكردنی ڤیزای گەشتیارانی هەرێم بۆ ئێران لادەبرێت و ڤیزای ئەلكترۆنی جێگەی دەگرێتەو.

وتیشی، ئەو هاوڵاتیانەی ئەو كەسانەی ڤیزای ئەلكترۆنیان دەبێت، بێ ئەوەی ڤیزا لە پاسپۆرتەكەیان بدرێت، دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە سەردانی ئێران بكەن، هەوڵدەدەن سیستمەکەش بۆ 
گەشتەكانی نەورۆزی ئەمساڵ جێبەجێ بكەن و بەوشێوەیەش قەرەباڵغی سەر سنوورەكان كەمتر دەبێتەوە.

سەركونسوڵی ئێران لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە بۆ ئاسانكاری گەشتیارانەو، بەلای ئێمەوە سەردانی گەشتیاران لە هەردوولاوە كارێكی زۆر باشە و پەیوەندییەکانی هەردووڵات باشتر دەکات.


PM:08:41:05/03/2019