مایك پۆمپیۆ و بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی ئازار، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بارودۆخی عێراقیان تاوتوێکرد.

مسعود بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ مایك پۆمپیۆ  بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق ئالوگۆڕ کردووە.

مایك پۆمپیۆ لە سەرەتای ئەمساڵدا دوابەدوای دەستبەكاربوونی وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، سەردانی هەولێری كردبوو و لەگەڵ سەرۆك بارزانییدا كۆبوونەوەی دووقۆڵیان ئەنجام دابوو.




PM:10:58:05/03/2019