بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، کە نەشتەرگەرییەکی دەگمەنییان بۆ منداڵێکی ساوا ئەنجامداوە.
دکتۆر عەلی فەلاح ئەلامی، پسپۆڕی نەشتەرگەری مناڵان و بەرپرسی نەشتەرگەریەکە، رایگەیاند" لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لە کەرکوک نەشتەرگەریەکمان ئەنجامداوە بۆ منداڵیکی تازە لەدایکبوو.
وتیشی، ئەو منداڵەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە رەگەزی کچە و لە بەشی خوارەوەی کۆمی گرێیەکی گەورە هەبوو، کە گرێکەمان بە تەواوەتی لێکردوەتەوە و نەشتەرگەریەکەش سەرکەوتوو بوە.
دکتۆر عەلی فەلاح ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنەو لە ٥٠ هەزار کەس یەک کەس توشی دەبێت.