دەوامی فەرمانبەران زیاد دەكرێت

دوای بڕیاری هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، ئەگەرچی تا ئێستا مووچەی تەواوەتی وەرنەگیراوە ماوە و ڕۆژانی دەوامكردنی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەتەكان زیاد دەكات.

میداكانی پارتی بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠١٩، بەڕێوەبەرانی گەنجینەی هەولێر كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئەنجام داوە و تێیدا لەلایەكەوە چۆنیەتیی بە خێرایی وردبینیكردن لە لیستە تازەكانی مووچەی فەرمانبەرانی خستووەتە ڕوو، هەروەها پێی ڕاگەیاندوون كە ئەو ئاسانكارییانەی لە ماوەی ڕابردوودا بۆ دەوامی فەرمانبەران كراوە، لە ڕۆژێك ئۆف و كەم كردنەوەی كاتەكانی كاركردن، هاوشێوەی پێش قەیرانی داراییان لێ دەكرێتەوە.

هەمان میدیا لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە وەزارەتەكە بە نیازە بە نووسراوێك، داوای نەهێشتنی ڕۆژانی ئۆف و هەروەها زیادكردنی كاتژمێرەكانی دەوامكردن لە ٨ی بەیانی تا ٣ی پاش نیوەڕۆ بكات. 

ڕۆژی هەینی ٨ی ئازاری ٢٠١٩، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەنجام درا و تێیدا بڕیاری هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچە دەركرا.



PM:01:01:10/03/2019