لە هەولێر شەقامی ١٥٠ مەتری تەواو دەبێت و تونێلی پیرمام دەکرێتەوە، لە سلێمانیش تازە دەست بە شەقامی ١٠٠ مەتری دەکرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند، "به‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2019 ده‌ست به پڕۆژه ستراتیژییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و ئێستاش سه‌رقاڵی گفتوگۆن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی بكرێت و له‌م مانگه‌شدا به‌شێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه".
نه‌ورۆز مه‌ولود له په‌راوێزی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانی له پاركی شانه‌ده‌ر رایگەیاند "به‌پێی پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له بودجه‌ی 2019 كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییانه‌ی وه‌ستابون و هه‌ندێكیش كه بودجه‌یان بۆ داندرابو و نه‌توانرا جێبه‌جێ بكرێن كه بودجه په‌سه‌ندكرا ئه‌وا ئه‌و پڕۆژانه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه."
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی به‌شی سێیه‌می پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری و تۆنێلی پیرمام رایگه‌یاند "به‌منزیكانه به‌شێكی تری 120 مه‌تری ده‌كرێته‌وه، هه‌رچی تونێلی پیرمام-ه ئه‌وا بڕیار بو ئه‌م مانگه بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌شوهه‌واو بارانی زۆر كه‌مێك دواده‌كه‌وێت، ئه‌و تونێله زیاتر په‌یوه‌ندیی به پارێزگا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه هه‌یه و ئه‌وان زانیاری‌یان هه‌یه، به‌ڵام بۆ پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری به‌زوترین كات ده‌كرێته‌وه، چونكه به‌س ورده‌كاریی كه‌می ماوه، به‌گشتی له‌و مانگه ده‌كرێته‌وه."
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی 100 مه‌تریی سلێمانیش وتی"خه‌ریكین له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێ بكات و سه‌رقاڵی ته‌رخانكردنی بودجه‌ین بۆی، زۆر هه‌وڵماندا وه‌به‌رهێنه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی و به‌قه‌رز وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆمان بكات، به‌ڵام هه‌ر له گفتوگۆداین، ئیدی كه بودجه باش بوه پێشبینی ده‌كه‌م به بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌ستی پێ بكرێته‌وه."