بەرهەمهێننای کارەبا لە بەنداوی دوکان زیاد دەکات

وێستگەی سێیەمی كارەبای دوكان خراوەتەوە گەڕ و هەر سێ وێستگەكە دەتوانن 170 مێگاوات بەرهەمبهێرێت.

لە راگەیەنراوێكیدا کە وێنەیەکی دەستی سپی کەوتووەو ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئادار بڵاویکردووەتەوە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو یەكەی دووەمی وێستگەكەی كەهرۆئاوی دوكان بەگەڕخرایەوە، ئەمڕۆش یەكەی سێیەمی وێستگەكە خراوەتەوەگەڕ، كە ماوەیەك بوو بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی لە كار وەستا بوو.

ئەندازیار ئەبوبەكر حەمەد حسین لێرسراوی وێستگەی كارەبای دوكان رایگەیاند، دوای هەوڵەكانی تیمی تەكنیكی ئەندازیاران و تەكنیكارانی وێستگەكە، بەهاوكاری كۆمپانیای ئیمەرسۆن، ئەمڕۆ توانرا یەكەی سێیەمی وێستگەكە، كە یەكەی ژمارە (5)ی وێستگەكەیە بەگەڕایەوەو خرایەوە ناو سیستمی كارەبا.

وتیشی رۆژی 6ی مانگیش یەكەی دووەمی وێستگەكە، كە یەكەی ژمارە (1) بوو، بەگەڕخرایەوە، بەوەش ئێستا سێ یەكەی وێستگە لە كاردایەو بەپێی بەرنامەی گلدانەوەی ئاو لەبەنداوەكە، یەكەكان كارەبا بەرهەمدەهێنن و ئەمساڵیش بەهۆی ئەوەی ئاوێكی زۆر لەنداوەكەدا گلدراوەتەوە لەكاتی بەردانەوەی ئاویشدا بەرههێنانی كارەبا باش دەبێت،

لێرسراوی وێستگەی كارەبای دوكان ئاشكراشیكرد لە ئێستا هەر سێ وێستگەكە دەتوانن 170 مێگاوات بەرهەم بهێنن.
 

PM:08:07:11/03/2019