ملیارێک دیناری موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەیەکی گەورەی سلێمانی رفێندرا

کەمێک پێش ئێستا زیاتر له‌ ملیارێك دیناری مووچه‌ی كارمه‌دانی نه‌خۆشخانه‌ی شار رفێنرا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی دوای ئەوەی سەیارەیەکی جام رەش بە زۆر کارمەندەکانی نەخۆشخانەکەی لەو ئۆتۆمبێلە دابەزاندووە، کە پارەکەی تێدابووەو و سەیارەکەیو، ئۆتۆمبێلەکەی رفاندووە.

لە ئێستاشدا هەریەک لە پۆلیس بەڕیوەبەری نەخۆشخانەی شار بەڕیوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە شوێنی روداوەکەن. 

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی روداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بڕیارە دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدات. 

PM:12:43:12/03/2019