قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی به‌هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ نرخێك گران نه‌بوه‌و ڕێگه‌شی پێناده‌ین".
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاشكرایكرد، "له‌ئێستادا قائیمقامیه‌ت 32 لیژنه‌ی هه‌یه‌و به‌دواداچون ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه، دڵنیایش ده‌ده‌ین هیچ نرخێك گران نه‌بوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ژیانه‌ی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه".
ئاوات محه‌مه‌د، ڕاشیگەیاند له‌مانگێكدا چوار هه‌زار شوێن له‌لایه‌ن 32 لیژنه‌كه‌وه به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه، "به‌مزوانه‌ش لیژنه‌یه‌كی نوێی شوێنه‌وار بۆ به‌دواداچونی شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شار كه تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه دروستده‌كه‌ین".
قائیمقامی سلێمانی زیاتر له‌باره‌ی نرخی كاڵا‌و شمه‌كه‌كانه‌وه دڵنیایی به‌هاوڵاتیانی سلێمانیدا‌و وتی "ڕۆژانه نرخی كاڵا‌و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانمان به‌ده‌ستده‌گات، هه‌موو ئه‌و نرخانه به‌راورد ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه نرخه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردانه‌هاتوه، خه‌ڵك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هیچ زیادبونێكی نرخ نییه‌و ڕێگه‌شی پێناده‌ین".