سپی نوێترین زانیاری لەبارەی روداوی موچە دزینەکەی نەخۆشخانەی شار بڵاودەکاتەوە

کەمێک پێش ئێستا زیاتر له‌ ملیارێك دیناری مووچه‌ی كارمه‌دانی نه‌خۆشخانه‌ی شار، سپی زانیاری زیاتر لەسەر روداوەکە ئاشکرا دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی سپی دوای ئەوەی 
سەیارەیەکی جام رەش بە زۆر کارمەندەکانی نەخۆشخانەکەی لەو ئۆتۆمبێلە دابەزاندووە، کە پارەکەی تێدابووەو و سەیارەکەی و، ئۆتۆمبێلەکەی رفاندووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە سپی راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی نەخۆشخانەکە، کە پارەکەی پێدزراوە، لەلای گردی سەیوان لە رۆژهەڵاتی سلێمانی فڕێدراوەو پارەکەش براوە.

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی روداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بڕیارە دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام بدات. 

PM:01:24:12/03/2019