هەواڵێکی گرنگ لەبارەی مووچەوە ڕاگەیەندرا

دوای لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و بە بڕیاری وەزیری دارایی هەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی چەند توێژێکی دیکەش ڕاگەیەندرا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست "سپی" کەوتووە لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری و بریکاری وەزارەت مووچەی خانەنشینی  پلە تایبەتەکان بێ پاشەکەوت و مووچەی کەم ئەندامانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بە بێ لیبڕین خەرج دەکرێت.

ڕۆژی هەینی 8ی ئازاری 2019 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و بڕیاریدا له‌ مانگی 12ی 2018وه‌ مووچه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.


PM:02:09:12/03/2019