چەند كارمەندێكی نەخۆشخانەی شار دەستگیركران

بە تۆمەتی هاوكاریكردن لە دزینی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەكە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چوار كارمەندی نەخۆشخانەی شاریان دەستگیركرد.

سەباح هەورامی، بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە كارمەندەكانیان بۆ لێكۆڵینەوە بانگهێشتكراون.

هاوكات بەپێی زانیاریەكان هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بە تۆمەتی هاوكاریكردن لە ڕووداوی ڕفاندنی موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەكە چوار كارمەندی نەخۆشخانەی شاریان دەستگیركردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئاسایشی سلێمانی  لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پارە دزراوەكەی نەخۆشخانەی شار دۆزراوەتەوە یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی وەرگرتنی موچەی نەخۆشخانەكەش بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هاوكاری باندەكەی كردووە.

دوێنێ سێشەممە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ لەنزیك شەقامی ئیبراھیم پاشای شاری سلێمانی، لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە زیاتر لە ملیارێك دیناری موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار دزا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ باندێكی حەوت كەسی بە تۆمەتی دزینی پارەكە دەستگیركران.



PM:12:33:13/03/2019