سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: بەركەوتەی خۆمان بە هیچ لایەنێك نادەین

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێگە بە خۆیان نادەن بەركەوتەی پارتەكەیان بە هیچ لایەنێكی دیكە بدەن.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكرایكرد، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكان كۆدەبێتەوە و هەوڵی یەكلاكردنەوەی سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری لیژنەكان دەدەن، وتیشی " پارتی ٧ سەرۆك لێژنە، ٧ جێگر و ٥ بڕیاردەری لێژنەی بەردەكەوێت و ”ئەگەر گەیشتینە ڕێككەوتن باشە، ئەگەریش نەگەیشتینە ڕێككەوتن، ئەوا ڕێكارەكان بەردەوام دەبێت".

وتیشی "سەرۆكی لیژنەی وا هەیە، پێنج فراكسیۆن داوای دەكات، بۆیە هیوای خواست كە لەمبارەیەوە بگەنە ڕێككەوتن".

ئومێد خۆشناو هەروەها وتی "ئەگەر لەسەر بنەمای زۆرینە و كەمینە بیكەین، ئێمە كۆدەبینەوە و پێویست بەو كۆبوونەوانەی سەرۆك فراكسیۆنەكان ناكات، تەوافوق ئەو كاتە درووست دەبێت كە ئێمە لە بەشی خۆمان سازشێك بكەین و ئەوانیش دەیكەن، ئەگەر چاویان لەوە بێت بەركەوتەی پارتییان پێ بدەین، ئەوە ئێمە ئەو ڕێگەیە بە خۆمان نادەین".



PM:12:50:13/03/2019