فەیسبووک ئینستاگرام لە کارکەوتووە

ماڵپەڕ و ئەپی فەیسبوک و ئینستاگرام بۆ هەندێک بەکارهێنەر لەکارکەوتووە، ناتوانرێت پۆستی وێنەو نووسین و ڤیدیۆ بکرێت.

ئەو هابەشانەی دەیانەوێت پۆست بکەن، فەیسبوک ئاگاداریان دەکاتەوە "لە ئێستادا کاری لەسەر دەکرێت، فەیسبوک وەستاوە".

ئەو کەسانەی کە گرفتی فەیسبوکیان هەیە، ئاگادارکردنەوەکەیان بۆ دێت، هۆکارەکەشی بەهۆی کارکردنەوەیە لە هەندێک بەشیدا.

لە ئاگادارکردنەوەکەی فەیسبوکدا نوسراوە "لە ئێستادا فەیسبوک وەستاوە، بەهۆی کارکردن و چاکسازیی تێیدا، بەڵام لەماوەی چەند خولەکێکی تردا کارادەبێتەوە."



PM:08:04:13/03/2019