سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " هه‌موو ڕۆژێک زیاتر له ١٠ ملیار دینار ده‌دزرێت و که‌سیش قسه‌ناکات!".
لە نووسینێکدا بەناونیشانی تۆڕی " تێنه‌گه‌یشتن له دزی"، عەلی حەمە ساڵح لە پۆستێکدا نووسیوویەتی "دزینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دزیه‌کی قیزه‌ون و چه‌ته‌گه‌ریه و ده‌ستگیرکردنی دزه‌کانیش جێگای ده‌ستخۆشیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ڕۆژانه چه‌ند ملیار دیناری دیکه به‌ناوی جیاواز ده‌دزرێت و که‌سیش قسه ناکات."
شێوازی دزینەکە بە ( ١٠ خاڵ ) لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانەوە ئاشکرا کراوە، بەم شێوەیەیە:
١-چه‌ند کۆمپانیایەک له سنوری پارتی و یه‌کێتی به‌ناوی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزرای بۆ کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان مانگانه چه‌ندین ملیار ده‌دزن.
٢-چه‌ندین کۆمپانیا به‌ناوی جۆراوجۆر له خاڵه سنوریه‌کان پاره له خه‌ڵک وه‌ردەگرن و مانگانه‌یان چه‌ندین ملیار دیناره.
٣-هه‌زاران که‌س به نایاسایی و به‌بێ یه‌ک کاتژمێر خزمه‌ت مانگانه ده‌یان ملیار دیناریان به‌ناوی موچه پێده‌درێت.
٤-هه‌ر له‌و سلێمانیه و به‌دڵنیایی له هه‌ولێریش هه‌یه؛ چه‌ندین زه‌وی به‌ناوی وه‌به‌رهێنان وه‌رگیراوه‌و به چه‌ندین ملیار دینار فرۆشراوه، ته‌نیا زه‌وی یه‌ک پرۆژه درا به ١٤ ملیۆن دۆلار، که بێ به‌رامبه‌ر وه‌ریگرتبوو.
٥-چه‌ندین کۆمپانیا له گومرگ و ده‌به‌خشرێن، واته: گومرگ ناده‌ن، ئه‌مه‌ش چه‌ندین ملیار دیناره.
٦-ئێستا کۆمپانیا پاره‌ی تابلۆی ڕیکلامی دوکان و کرێی ئاو و عه‌ریزه‌نووس و ده‌یانه‌وێت شتی دیکه‌ش کۆبکه‌نه‌وه به‌شێکی ئه‌م داهاته بۆخۆیانه، ئه‌مه‌ش چه‌ندین ملیار دیناره.
٧-له هه‌ولێر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سه‌رمایه‌ی ٢ ملیار دۆلاربووه، موساته‌حه بوو که‌چی له‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی تاپۆکرا، واته: ڕێک دوو هه‌زارو چوارسه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ملیار دیناره دزراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ.
٨- ته‌نیا ئه‌وه‌ی من ده‌زانم نزیکه‌ی بایی ٣ ملیار دۆلار له پاره‌ی نه‌وت، پاره بۆ پرۆژه ته‌رخانکراوه‌و چوته بانکێکی ئه‌هلی و هیچی خه‌رجنه‌کرا، ڕێک سێ هه‌زار شه‌ش سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی پاره دزراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ.
٩-مانگ هه‌بوو بانکێکی ئه‌هلی ته‌نیا له گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار بۆ دینار ٢٥ ملیار دیناری بۆ ماوه‌ته‌وه.
١٠- ده‌ی ناپرسن ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه حیزبیانه مانگانه به‌چی به‌ڕێوه ده‌چن؟.
١١- هه‌رچی ئیشی پۆلیسی هاتوچۆو مۆڵه‌تی هاتوچۆیه به تابلۆی ئۆتۆمبیل و عه‌ریزه نووس و داروبه‌رد بۆ کۆمپانیایه‌ک قۆرخکراوه، بۆ یه‌ک پارچه ته‌نه‌که‌ی تابلۆیه‌ک ده‌بێت ٥٠ هه‌زار بده‌یته کۆمپانیاکه؟
١٢- له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌بوه له کاتی ھەڵمەتێ ھەڵبژاردندا دا زیاتر له ١٠٠ ملیۆن دیناری بۆ خۆی ده‌رکردووه، ئه‌مه‌ش هه‌ر پاره‌ی خه‌ڵک نیه؟
لە کۆتاییدا دەڵێت "ده‌توانم ده‌یان خاڵی دیکه ڕیز بکه‌م، تۆش ڕه‌نگه بپرسیت: ئه‌م هه‌موو دزیه هه‌یه بۆ ده‌چیته ئه‌م حکومه‌ته؟ منیش ده‌ڵێم ئومێد‌و پلانم هه‌یه به‌شێکی چاک بکه‌م و به دڵنیایی چاوپۆشیش له هیچی ناکه‌م و ئاینده‌ش ئه‌مه ده‌رده‌خات".
ئەوە لە کاتێکدایە کە ١٨ ی شوبات پارتی و گۆڕان لەسەر بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکومەتدا رێککەوتنێکی نوێیان واژوو کرد.