بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 17-3-2019 سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆببنه‌وه، فراكسیۆنی یه‌كێتیش له رێگه‌ی نوێنه‌رییه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە" سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت و یه‌كێتیش له رێگه‌ی نوێنه‌رییه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات".
وتیشی " تا یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی رێككنه‌كه‌ویت، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات و بایكۆتی دانیشته‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات".
ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "مه‌به‌ست له‌به‌شداریكردنی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان وه‌ربگرێت، تا له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و پرۆژانه‌ی ئاماده‌یی كردوه له‌لیژنه‌كاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێن و هه‌وڵبدات پرۆژه‌كان بخاته دانیشته‌كانی په‌رله‌مانه‌وه".