سەفین دزەیی: بەم زووانە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تریش بە بەڵێندەران دەدرێت

وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند حكوومەت لە ھەوڵدایە پرۆژە ستراتیژییەكانی بەگەڕ بخاتەوە و دەڵێت "١٠٠ ملیۆن دۆلاری دیكە بەسەر چینێكی كوردستان دابەش دەكرێت".

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاندووە، حكوومەت لە ھەوڵدایە پرۆژە ستراتیژییەكانی دروستكردنی بەنداو، رێگاوبان، قوتابخانە و نەخۆشخانە بەگەڕ بخاتەوە.

سەفین دزەیی، ھەروەھا رایگەیاندووە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دوو مانگی ڕابردوودا ١٠٠ ملیۆن دۆلاری قەرزی بەڵێندەرانی داوەتەوە، "بڕیاریشە بەم زووانە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تریش بە بەڵێندەران بدات".

وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووە، كە دانوستاندنی جددی لەنێوان ھەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەت بەردەوامبوونی پێدانی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی ٢٠١٩، ھەیە.



PM:02:03:17/03/2019