کارەبای سلێمانی دەوامی فەرمانبەرانی زیادکرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی سەرجەم فەرمانبەرانی ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێ سێشەممە هەموویان دەوام دەكەن و نابێت كەسیش "ئۆف" بێت.

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەئاگادارییەكدا سەرجەم فەرمانبەرانی بەش و بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداردەكاتەوە  كە پێویستە سبەینێ سێشەممە 19/3/2019، گشت فەرانبەران دەوام بكەن.

لە ئاگادارییەكەدا كارەبای سلێمانی جەختیشكردوەتەوە، نابێت هیچ فەرانبەرێك (ئۆف) بێت، بەپێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانیش دوای لابردنی رێژەی پاشەكەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە زۆربەی وەزارەتەكان دەوامی فەرمانبەرانیان زیادكردوە كە پێشتر بەهۆی هەبوونی پاشەكەوتەوە دەوامكردن كەمكرابووە.


PM:05:57:18/03/2019