دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی نێوانیان، یه‌كێتیی و پارتی جه‌ختیانكرده‌وه، له‌دوای جه‌ژنی نه‌ورۆزو پشوه‌كان جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان كۆبۆوه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتیی به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌و لێكتێگه‌یشتنێكی زۆرباشمان هه‌بوو، ئێستاش به‌رچاومان زۆر ڕونه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ی له‌به‌رده‌مماندایه، به‌دڵنیاییه‌وه كۆبونه‌وه‌كانیشمان به‌رده‌وامده‌بێت و ده‌گه‌ینه ئامانجیش".
لای خۆیشیه‌وه دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی ڕابردودا ڕێكه‌وتنی دوو قۆڵی نێوان یه‌كێتی و پارتی كرا‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تاووتوێی ڕێوشوێنه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م كرا".
وتیشی "هه‌ردوو حزب له‌ژێر به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌دان، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه پشتڕاستبۆته‌وه ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌هێنێت".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشمان یه‌كێكبوه له‌كۆبونه‌وه سه‌ركه‌وتوه‌كان كه باس له‌چۆنێتی كاركردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م كراوه‌و هه‌نگاوی باشمان بڕیوه، ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز جارێكی دیكه كۆده‌بینه‌وه".