تا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی یەوە شەش تۆمەتبار دەستگیرکراوە، بەڵام کەسی حەوت کە ئەویش تۆمەتبارێکی سەرەکی تاوانی دزیەکەی نەخۆشخانەی شارە دەستگیرنەکراوە.
بەپێی زانیاریەکانی سپی، شەش تۆمەتبار کە پێنجیان پیاون و شەشەمیان ئافرەتە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە دەستگیرکراون، بەڵام حەوت کە پیاوەو هەڵقەی پەیوەندی نێوان دزەکان و کارمەندی نەخۆشخانەکەیە دەستگیر نەکراوە.
سپی زانیوویەتی ئەو تۆمەتبارە خۆی شاردۆتەوەو هێزە ئەمنییەکان بەدوایەوەن و شوێن پێی هەڵدەگرن تا دەستگیری بکەن.
لە نێوەڕۆی ١٢ ی ئازار بڕی ١ ملیارێک و دووسەد و نەوەد ملیۆن دیناری مووچەخۆرانی نەخۆشخانەی شار لەناوجەرگەی سلێمانی دزرا، ئەو رووداوە دەنگدانی گەورەی لە میدیاکاندا هەبوو، لە بەرەبەیانی رۆژی دواتر هێزە ئەمنییەکان توانییان تۆمەتبارەکان بدۆزنەوە کە ٧ دزبوون، تا ئێستا شەشیان دەستیگیرکراون و حەتەمیان دەستگیرنەکراوە، پارەکەش دەستی بەسەردا گیراو گەڕێندرایەوە نەخۆشخانەکە.