قەندیل نەورۆزی پیرۆز کرد

بەبەشداریی هاوڵاتیان و گەریلاکانی پەکەکە لە بناری قەندیل ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەستیپێکرد.

کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە دروشمی"بەڕۆحی ڕاپەڕینی شیلادزێ داگیرکاریی لەناو دەبەین و یەکێتی نەتەوەیی ئاوا دەکەین" بەرنامەکانی ئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل بە خولەکێک ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستیپێکرد.

بەگوێرەی کارنامەی ئاهەنگەکە، پاش خوێندنەوەی پەیامی چەندین لایەنی سیاسیی، کەسایەتی و عەشیرەتەکان چەندین هونەرمەند و گروپی هونەرییش چالاکی پێشکەش دەکەن.


PM:12:40:21/03/2019