فڕۆکەکانی تورکیا ناپاڵمێک لە قەڵادزە بەردەدەنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناپاڵم-ێکیان لەبەرامبەر فەکڵتی پەروەردەی قەڵادزێ دەخەنە خوارەوە بەبێ ئەوەی بتەقێتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی نەورۆز فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناپاڵمێکیان لەبەرامبەر فەکڵتی پەروەردەی قەڵادزێ بەرداوەتەوە.

سەرچاوەیەک بۆ "سپی" ئەوەی ئاشکراکرد کە بۆمبەکە نەتەقیوەتەوە، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان لەشوێنی روداوەکەن و ناهێڵن هاوڵاتیان نزیک ببنەوە.


PM:04:17:21/03/2019