کەشناسی: بارانی بەخوڕ دەبارێت

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند،  لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بارانێکی بەخوڕ روو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکات.

مەحمود عەبدولەتیف سەرۆکی دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە شەوی هەینییەوە پلەکانی گەرما دادەبەزێت، تا ڕۆژی یەكشممە، بارانێکی بەخوڕ ڕوو دەکاتە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و تا شەوی سێشەممە بەردەوامدەبێت.

کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەری لافاو هەیە لە ناوچەکانی کەرکوک، دیالە و خانەقین و، پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دادەبەزێت بەتایبەتی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. 


PM:07:45:22/03/2019