كۆمپانیای دانه‌غاز رایگەیاند " به‌رهه‌می غازی رۆژانه‌ی بیرل پیترۆلیوم (كه 35% پشكی دانه‌غازه) له 400 ملیۆن پێ سێجا بۆ 650 ملیۆن پێ به‌رزده‌كه‌نه‌وه، چڕكراوه‌كانیش له 15.000 هه‌زار به‌رمیل بۆ 25.000 هه‌زار به‌میل كه ده‌كاته 63% زیاد ده‌كه‌ن".
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه باتریك ئاڵمان، له نامه‌یه‌كدا بۆ (سیف سیاع ئه‌لمه‌نسوری) سه‌رۆكی یه‌كه‌می كاروباری كۆمپانیاكان له بۆسه‌ی ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاندوه "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنی كه به‌مدواییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌ره‌پێدان و زیاددكردنی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی بیرڵ پیترۆلیۆم ئه‌نجامیداوه و پشكی دانه‌غاز (35%) به‌رهه‌می غاز له 400 ملیۆن پێ سێجا بۆ 650 ملیۆن پێ و چڕكراوه‌كانیش له 15.000 هه‌زار به‌رمیل بۆ 25.000 هه‌زار به‌رمیل زیادده‌كات".
ئەو بەرپرسەی کۆمپانیاکە كاریگه‌ری دارایی ئه‌و زیادبوونه‌ی به‌ستوه‌ته‌وه به نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانداو دەڵێت" ئه‌گه‌ر له‌نێوان (60 - 70) دۆلار جێگیر بێت، پێشبینی ده‌كه‌ین قۆناغی دووه‌می فراوانكردنه‌وه‌كه نزیكه‌ی 175 – 200 ملیۆن دۆلار (641 - 733 ملیۆن درهه‌م) له پشكی دانه‌غاز له داهات و پاره‌ی كاش زیاد ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دانه‌غاز پێشبینی ئه‌وه‌شكردوه، كاریگه‌ری ئه‌و زیادبوونه له‌سه‌ر داهاتی كۆمپانیاكه له دوای ته‌واوبوونی كاروباری شارستانی له 2021 و ده‌ستپێكردنی به‌رهه‌می قۆناغی دووه‌می كێڵگه‌كه ده‌ربكه‌وێت.
پاتریك ئاڵمان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " كۆمپانیاكه‌یان و هاوبه‌شه‌كانیان له بیرل پلانیان داناوه بۆ زیادكردنی 250 ملیۆن و پێ سێجا غاز و 10.000 به‌رمیلی رۆژانه‌ی چڕكراوه‌كان تا كۆتایی ساڵی 2022 له رێگه‌ی قۆناغی سێیه‌می په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه‌ی قۆناغی دووه‌م كاریگه‌ری دارایی له‌سه‌ر كۆمپانیاكه هه‌بێت و دوای ته‌واوبوونی قۆناغی سێیه‌میش كۆی به‌رهه‌می غازی پرۆژه‌كه ده‌گاته 900 ملیۆن پێ سێجا و 35.000 هه‌زار به‌رمیلیش چڕكراوه‌كان زیادبكات".