بەهۆی مەترسی لافاو ناوچەیەکی هەرێم خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

 قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لەسەر مەترسی لافاو رایگەیاند کە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکردووە، مەترسی بونی لافاو هەیە لە ناوچەکەیان و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتی دروستبونی هە مەترسیەک لەرێگەی ژمارە تەلەفونەکانیانەوە ئاگاداریان بکەنەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لەم شەوەوە مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ دەکرێت، بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری چەمچەماڵ دەکەینەوە، لەکاتی بوونی لافاو یان گیرانی باراناوەکانیان، پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنیان.

07725274303 شوان نصرالدین
07501183905 سیروان حەمە
07718343040 ڕێبوار جبار

سەرجەم فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و داواش لەهاووڵاتیانیش دەکەین کە سەری مەنهۆڵەکانیان هەڵدەنەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی  ئەگەری لافاو.

هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست دەخوازین بەهیواین هەمیشە سەلامەت و تەندروست بن.

قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ


PM:10:21:24/03/2019