ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند" ئێستا له‌دانوستانداین ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی قبوڵكرا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر قبوڵیش نه‌كرا خۆ دونیا وێران نابێت".
عەدنان حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، سه‌باره‌ت بەهەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بێ یه‌كێتی، دەڵێت" ئێمه داوای ئه‌وه‌مان نه‌كردووه، داوای گه‌ره‌نتیشمان نه‌كردووه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كات ئێمه‌ش ئه‌وكات قسه‌یه‌كمان ده‌بێت ڕێكیش نه‌كه‌وتین قسه‌یه‌كی ترمان ده‌بێت ئه‌وكات پارتی ده‌توانێت ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بكه‌ن و یاساكه هه‌موار بكه‌نه‌وه".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ده‌شڵێت" ڕه‌نگه تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی به‌شداری كردنمان له‌حكومه‌تدا هه‌بووبێت و ده‌مانه‌وێت ئێستا به‌شداری ڕاسته‌قینه بین له حكومه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌فافدا، ده‌توانم بڵێم لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان ئه‌م دوو وه‌فده‌ی ئێستا زیاتر هه‌یه وتی" كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوو یه‌كێتی چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو وه‌فده‌كه‌ی پارتی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی گه‌یانده سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ وه‌ڵامی سه‌ركردایه‌تی پارتی-یان بۆ هێناین ئێمه‌ش وه‌ڵامه‌كه له‌سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ ده‌كه‌ین."
ئەو دەڵێت" تا ئێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان دیاری بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت ده‌سه‌ڵات واتای پۆست و به‌شداری كردن له‌هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا."
جه‌ختیشیكرده‌وه" یه‌كێتی نه داوای زیاد ده‌كات نه‌داوای كه‌م-یش ده‌كات، یه‌كێتی هێزێكه ده‌یه‌وێت به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی خۆی به‌شداری ده‌سه‌ڵات بكات و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت."