كۆبوونەوەی شاندی یەكێتی و پارتی چەند كاتژمێرێك دواخرا

ئەمڕۆ شاندی دانووستانكاری پارتی و یەكێتی بە مەبەستی یەكلاییكردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی لە كابینەی نۆیەمی حكومەت، لە سلێمانی كۆدەبنەوە و كۆبوونەوەكە چەند كاتژمێرێك دواخرا.

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند كۆبوونەوەكەی شاندی پارتی و یەكێتی كە بڕیاربوو كاتژمێر 2 بەڕێوەبچێت بۆ كاتژمێر 4 دواخراو شاندی دانوستانكاری پارتی لەگەڵ شاندی یەكێتی تاوتوێی ھەنگاوەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەكەن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" كەوتووە ئەم كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوا كۆبوونەوەیە ئەگەر ئەنجامی هەبێت یاخود نا.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد یەكێتی داوای وەزارەتی ناوخۆو زیادكردنی جێگرێكی تر بۆ سەرۆكی هەرێم دەكات، بەڵام پێناچێت پارتی ئەو پۆستە بداتە یەكێتی.

هەروەها سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە "سپی" ڕاگەیاند "یەكێتی سورە لەسەر ئەو داواكاریانەی كە داویەتی بە پارتی و دەیەوێت بەشدار بێت لە بڕیاری سیاسی و سەربازی و ئابوری.




PM:03:05:27/03/2019