دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: بەراورد بە ساڵی پار هاتنی گەشتیار 4% زیادی كردوە

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم لە سەدا چوار زیادی كردووە و رێژەی لە سەدا 73یان  لە خوار و و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون.

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە ماوەی 10 رۆژدا كە لە 12ی ئازار تاكو 22 ئازار حساب كراوە و پشتیان بە ئامار و زانیاری بازگە و خاڵە سنوریەكان و فڕۆكەخانەكان بەستووە  243 هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێمی كوردستان،  رێژەكەش بەراورد بە ساڵی رابردوو  لە سەدا چوار زیادی كردووە.

بەگوێرەی ئاماری دەستەكە گەشتیارەكان رێژەی لە سەدا 73یان  لە خوارو و ناوەڕاستی عێراق و لەسەدا 16 لە ئێران و لەسەدا 6 لە توركیا و لە سەدا 5 یان لە وڵاتانی ترەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان.



PM:12:52:28/03/2019