غالب محەمەد: یەک بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی سۆمۆ نەکراوە

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە لێدوانی پەرلەمانتارێک رەت دەکاتەوە،

غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "یەک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی عێراق کۆمپانیای سۆمۆ نەکراوە"

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی عیراق راشیگەیاند دوای بەدواداچون و قسەکردنمان لە گەڵ بەرپرسانی سۆمۆ ڕایانگەیاند کە پێش هەفتەیەک بەرپرسانی هەڕێم بەڵێنیانداوە بە وەزیری نەوتی عیراق کە 250  هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا رادەست بکەن بە سۆمۆ، بەڵام هەتا ئێستا یەک بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی سۆمۆ نەکراوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ بلێسە جەبار فەرمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کە  ماوەی چەند رۆژێكە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە هەناردەكردنی نەوت كردوە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە.




PM:07:51:28/03/2019