دوای 10 رۆژ له رووداوی نقوومبوونی كه‌ڵه‌كه‌كه‌ی مووسڵ، ته‌رمی قوربانییه‌كی دیكه‌ی رووداوه‌كه دۆزرایه‌وه و تا ئێستاش ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
میدیا عێراقییه‌كان، بڵاویانکردەوە دوێنێ شه‌ممه، 30ی ئازاری 2019، هاووڵاتییان له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل، باشووری مووسڵ ته‌رمی پیاوێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه‌ی دوورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی مووسڵ.
تا ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌و قوربانییه ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، كه یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی رووداوه‌كه، پێشبینیش ده‌كرێت تا ئێستاش ته‌رمی قوربانییان له‌ناو رووباری دیجله مابن و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، نه‌دۆزرابنه‌وه.
رۆژی 21ی ئازاری 2019، كه‌ڵه‌كێكی په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌شتیاران له دوورگه‌ی گه‌شتیاری مووسڵ، كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شاره‌كه و سه‌ر رووباری دیجله، نقوومبوو، كه زیاتر له 250 كه‌س سه‌ركه‌وتبوو، به‌هۆیەوە زیاتر له 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.