وەزارەتێكی دیكە دەوامی فەرمانبەرانی زیادكرد

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی‌ هەرێم تەناوب و پشوی‌ هەڵوەشاندەوەو ئاشكراشیدەكات، ڕۆژانە لەكاتژمێر 8 بۆ 3 دەوامی‌ فەرمی‌ دەبێت.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی‌ حكومەتی‌ هەرێم ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا هاتووە "بەپشتبەستن بەكۆنوسی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزارەت ژمارە (8) لەڕۆژی‌ 19ی‌ ئەم مانگە، دوای نەمانی پاشەكەوتی موچەو چاكبونەوەی ڕەوشی دارایی هەرێم، بڕیاردراوە دەوامی فەرمی لەسبەینێ‌ 1ی‌ 4وە لەهەموو دامودەزگاكانی سەر بەوەزارەت ئاسایی بێتەوە".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە "دەوام لەكاتژمێر 8ی‌ بەیانی‌ بۆ 3ی‌ دوانیوەڕۆ دەستپێدەكات، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردراوە بەنەهێشتنی‌ نەهێشتنی (ئۆف)و (تناوب) لەهەموو دەزگاكانی سەر بەوەزارەت".



PM:01:32:31/03/2019