به‌رگریی شارستانی سلێمانی به‌هۆی مه‌ترسی دروستبونی لافاوه‌وه، زیاتر له هه‌زار كارمه‌ند و ده‌یان بنكه‌ی ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی سلێمانی له راگەیەنداراوێکدا بڵاویکردەوە" له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری پلانی پێشوه‌خته بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌حوازراو، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان رێكخستوه و هاووڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌نه‌وه به‌وپه‌ڕی تواناوه ئاماده‌ن بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی سه‌روماڵیان".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژه به‌وه‌شدەکات، له‌ئێستادا 41 بنكه و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌رگریی شارستانی، كه كۆی گشتییان هه‌زار و 400 كارمه‌نده، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.