مامەڵەی فەریزەی حەج دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ چوار هەزار و ٨٨٠ کەس ناویان دەرچووە بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج و دەبێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

قاسم بەرزنجی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ چوار هەزار و ٨٨٠ کەس ناویان دەرچووە بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج و بڕی چوار هەزار و ٢٠٠ دۆلاریش لە هەرکەسێک وەردەگیرێت کە حەج بکات.

قاسم بەرزنجی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە دەبێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا مامەڵەکانیان تەواو بکەن، لە مانگی تەموزیشەوە چوونی هاوڵاتیان بۆ حەج دەستپێدەکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هیچ کەسێک ناتوانێت جێبەجێکردنی فەریزەی حەج لەمساڵەوە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخات، بۆ ساڵی داهاتووش تیروپشکی نوێ دەکرێت، لە نێوان ئەو ٧٦ هەزار ناوەدا دەکرێت کە تۆمارکراون.


PM:04:48:01/04/2019