وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆشحاڵی به دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند وه‌فدی یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی داواكاری و داخوازییه‌كانمان ئاماده‌یه بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ و دانوستان.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه له دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتییه‌وه بۆ سبه‌ینێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ ئه‌وه‌بێت چانسێكی تر بده‌ن به رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی، ئه‌وا پێمان باشه و پێمان خۆشه، ئه‌وا وه‌فدی یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی داواكاری و داخوازییه‌كانمان ئاماده‌یه درێژه به گفتوگۆ و دانوستانه‌كان بدات .
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت، روونیكرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه مه‌كته‌بی سیاسی ده‌یه‌وێت له‌ڕێی وه‌فدی دانوستانكاره‌وه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاگادار بكاته‌وه له ئاڕاسته و رێڕه‌وی دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.