بەنداوی دوکان پڕبوو

ئێوارەی ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2019 لەدوای 31 ساڵ بۆ یەکەمجار بەنداوی دوکان پڕبوو.

لەدوای دروستکردنی بەنداوی دوکان کە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا بووە، تەنیا یەکجار پڕبووە کە ئەویش ساڵی 1988 بووە.

ئەمساڵیش بەهۆی زۆری بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لەدوای 31 ساڵ جارێکی دیکە بەنداوی دوکان پڕبوو، ئاوەکە سەرڕێژی کردوە و لەئێستادا ئاوە زیادەکە لە دەرچەی بێل ماوسەوە دەچێتە دەرەوەی بەنداوەکە.

بەرپرسانی بەنداوەكە دووپاتیان كردووەتەوە كە پڕبوونەوەی بەنداوەكە هیچ زیان و مەترسییەكی بۆ دروستبوونی لافاو لە ناوچەكەدا نیە.



PM:06:16:02/04/2019