ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی سازنەدانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەگەڕێنێتەوە بۆ پەرپشی پارتی و تێگەیشتی ی نیشتمانی بارزانی.
لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) وتارێكی نووسیوە بە ناونیشانی "ئه‌مڕۆ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌کرا؟" و تێیدا دەڵێ "بە هۆی په‌رۆشیی پارتی و تێگه‌یشتنی نیشتمانیانه‌ی سه‌رۆک بارزانی بوو".
خۆشناو نووسیویەتی "وه‌ک بڕیار بوو به پێی به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه پێشنیازی یاسای کاراکردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک تا بوون به خاوه‌ن ده‌ستوور بکرێ. ئه‌دی بۆ نه‌کرا؟ وه‌ڵامی دروستی ئه‌و پرسیاره ڕێک ئه‌وه‌یه كە له سۆنگه‌ی په‌رۆشی پارتی و به‌رپرسیارییه‌تی و تێگه‌یشتنی نیشتمانییانه‌ی سه‌رۆک بارزانی و ده‌ستپێشخه‌ریه به‌رده‌وامه‌کانی پارتی بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و خوڵقاندنی که‌شێکی دروستی نزیکبوونه‌وه له ڕێککه‌وتن، کۆبوونه‌وه‌که بۆ ماوه‌ی بیست و چوار کاتژمێر دواخرا".
ناوبراو هیواخوازە ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی پارتی وه‌ک خۆی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی تر، به تایبه‌ت یه‌کێتی وه‌ربگیرێ و ببێته هۆکاری زوو گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن که خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت"ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پارتی له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و له‌وپه‌ڕی باوه‌ڕی به ئارامی ده‌روونی هاووڵاتیان و له‌وپه‌ڕی په‌رۆشی بۆ کوردستان و به‌هێزی کوردستان و ڕێککه‌وتنی نیشتمانیانه‌ی هێز و لایه‌نه‌کانه. پارتی وه‌ک هێزی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن و هێزی یه‌که‌م هه‌ر له سه‌ره‌تا و له ٦ی ١١ی ساڵی ڕابردوو، له کاتی سوێندی یاسایی ئه‌ندامانی خولی پێنجی په‌رله‌مان ده‌یتوانی زۆر کار بکات و به‌ڵام له سۆنگه‌ی په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌یکرد. چه‌ند جاری تریش گوتوومانه نه‌مانده‌خواست به بێ فراکسیۆنی یه‌کێتی، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام ئه‌وان نه‌هاتنه پێش".
لە كۆتاییشدا نووسیویەتی " ئێستەش هیوادارن ئاقڵمه‌ندانی یه‌کێتی بتوانن ببنه هۆکاری به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر، که ئه‌مه خواستێکی جه‌ماوه‌ری و گشتیە".