باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن

هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا باندێكی سێ‌ كەسییان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بەبازرگانیكردن و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر .

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" کەوتووە تیایدا هاتووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا(زەڕایەن) زانیارییان پێگەیشت كە باندێكی سێ‌ كەسی بەكارهێنەرو بازرگانیكەرن بەماددەی هۆشبەر، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەكانیان دەستپێكردوو زانیاری تەواو لەسەر تۆمەتباران دەستكەوت و توانرا لەچەند شەوێكی جیاوازداو لەچەند بۆسەیەكدا كە لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماواوە دانرابوو هەرسێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر سێ‌ جۆر لەماددەی هۆشبەرو كەرەستەی ئامادەكراو بۆبەكارهێنان و بازرگانیكردن بەو ماددانە هەروەها ئۆتۆمبێلێك دەستیبەسەردا گیرا كە بەتۆمەتباران بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا هەرسێ‌ تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە.


AM:09:47:03/04/2019