لە بارەی كوردەوە پۆمپیۆ هۆشداری دایە چاوشئۆغڵۆ

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، هۆشداری دایە مەولود چاوشۆغڵۆ هاوتا توركییەكەی و رایگەیاند، هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر باكووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەنجامی وێرانكاری لێدەكەوێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، پۆمپیۆ، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداری داوەتە هاوتا توركییەكەی و پێی راگەیاندووە، هەر لەشكركێشییەكی توركیا سەر بۆ  وێرانكاری دەكێشێت و ئەنجامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.

پێشتریش مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا هۆشیاری دایە توركیا سەبارەت بە كڕینی سیستمی بەرگری موشەكیی S400ی روسی و رایگەیاند "پێویستە لەسەر توركیا هەڵبژێرێت، دەتەوێت هاوپەیمانێكی گرنگی ئەمریكا بیت لە سەركەوتوترین هاوپەیمانی سەربازیی لە مێژودا، یان دەیەوێت هەڕەشە دروست بكات لەسەر ئەم هاوپەیمانێتیە بەهۆی ئەم بڕیارە سەركێشییەوە كە هاوپەیمانێتیەكەمان لە ناو دەبات؟".



PM:12:06:04/04/2019