بەوێنە....سۆڤین و زانست وێنەیەکی رۆمانسیان بڵاوکردەوە

خانمە پێشكەشكاری شۆخوشەنگ و بەناوبانگ، سۆڤین ساڵح بابۆنەی رۆژی لەدایکبوونی زانست-ی هاوسەری وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوكردەوەو چەندین وشەی رۆمانسی بۆنوسیوە.

سۆڤین لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاو كردۆتەوە و هەوادارانی خۆشحاڵی خۆیان بە پێکەو بونیان دەربڕیوە، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک لە ژیانی هاوسەریان لەیەکتر دابڕابوون.

سۆڤین وێنەکەی بەبۆنی رۆژی لەدایکبوونی زانسیتی هاوسەرییەوە بلاوکردوەتەوەو نوسیویەتی،"ەو ڕۆژەی کە هاتیتە دنیاوە هەرگیز نەت دەزانی کە ڕۆژێک دێت دەبیتە ئارامی دڵ و گیانی کەسێ بەڕێکردنی ڕۆژەکانم لەگەڵ تۆ گەورەترین نیعمەتە .ئازیزەکەم دەمویست لەم ڕۆژەیا جوانترین ووشەی لە دایک بونت بۆ بنوسم .بەڵام ووشەکان زۆر بچوکن تا وەسفی خۆشەویستی و باشی و میهرەبانی تۆی پێ بکەم.نورى چاوەکانم ئازیزی دڵ و ژیانم یاخوا ڕۆژی لە دایک بونت پیرۆز بێت.و یاربی تەمەن درێژ و پڕ خێرو خۆشی بێت و هەمیشە دڵ خۆش ‎ و لەش ساغ بیت گیانەکەی دڵم خۆشمەوێیت باشترینی من.". 

سۆڤین پاش وازهێنانی لە كەناڵی نێت تی ڤی كە یەكێك بوو لە پێشكەشكارە سەرەكییەكانی بەرنامەی كۆشكی نێت و لەگەڵ زانستی هاوسەری ئاشكرایكرد هۆكارەكەی بە هۆی ڕێكنەكەوتنیانەوە بووە لەسەر پارە.

سۆڤین ساڵح لەدایكبووی‌ ساڵی‌ 1994 ە و خەڵكی‌ شاری‌ سلێمانیە درێژی‌ باڵای‌ 170 سم كێشی‌ 55 كیلۆیە و تا ئێستا بەشداری‌ لە چەندین رێكلامی‌ تەلەفیزیۆنیدا كردووە هاوسەرگیری‌ لەگەڵ یەكێك لە هاوپیشەكانی‌ خۆی‌ بە ناوی‌ زانست كردووە.

 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

‎ئەو ڕۆژەی کە هاتیتە دنیاوە هەرگیز نەت دەزانی کە ڕۆژێک دێت دەبیتە ئارامی دڵ و گیانی کەسێ 😍💙بەڕێکردنی ڕۆژەکانم لەگەڵ تۆ گەورەترین نیعمەتە 💙🧿💙 ئازیزەکەم دەمویست لەم ڕۆژەیا جوانترین ووشەی لە دایک بونت بۆ بنوسم 💙🌝بەڵام ووشەکان زۆر بچوکن تا وەسفی خۆشەویستی و باشی و میهرەبانی تۆی پێ بکەم 🌏💙نورى چاوەکانم ئازیزی دڵ و ژیانم یاخوا ڕۆژی لە دایک بونت پیرۆز بێت 💐💙و یاربی تەمەن درێژ و پڕ خێرو خۆشی بێت و هەمیشە دڵ خۆش ‎ و لەش ساغ بیت گیانەکەی دڵم 😍خۆشمەوێیت باشترینی من 😘 .. #💙🧿💙 #HappyBirthday #My🌏 #My🌝 #LoveYou💙 @zaansst 💙🧿💙

A post shared by Soveen Salih (@soveenn) on





PM:09:06:04/04/2019